بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت.
میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکاران و پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی سێ خەرج دەکرێت.
ئەو میدیایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرماڵەی خوێندکاران و پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی بۆ مانگی سێ خەرج دەکرێت."
ئەوە لە کاتێکدایە کە نارەزایەتییەکی گەورە لەناو مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆدا هەیە لەسەر دواکەوتنی پێدانی پارەی مانگی سێ و دواکەوتنی دەرماڵەی خوێندن.