حکومەتی هەرێم زیاتر لە (١٠) ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆک خەرج دەکات

قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک رایدەگەیەنێت" حکوومەتی ھەرێم بڕی (١٠) ملیار دیناری بۆ دھۆک تەرخان کردووە، کە (٢٦) پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری پێ ئەنجام دەدرێت، کە ھەموو سێکتەرەکان لە خۆدەگرێت". 

جەھوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" رەزامەندی لەسەر ١٠ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دیناری دیکە بۆ دھۆک درا بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، کە ٢٦ پڕۆژەیە و پارەکە تەرخانکراوە و جگە لەوەش لیستێکی دیکەی پڕۆژە ئامادەکراوە و دەرخستەیان بۆ ئامادە دەکەین، کە ٢٠ ملیار دیناری دیکەمان بۆ تەرخانکراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانیش کە ئەنجام دەدرێن ھەموو بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لە سنووری دھۆک دەگرێتەوە، شارەوانی سەرەکی  و شارەوانیەکانی دیکە. 

ناوبراو وتیشی" پارێزگاری دهۆک کەموکوری زۆری لە ڕێگاکان ھەیە، بۆیە زیاتر جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ ڕێگای گەڕەک و گوندەکان دەکەینەوە". 


PM:02:15:14/05/2022