٢٠٠ ملیارەکەی حکومەتی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٥ ی ئایار بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی ناوەندی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بە " سپی " راگەیاند ئەمڕۆ یەک شەممە بڕی ئەو ٢٠٠ ملیارەی کە بڕیارە مانگانە لە بەغداوە بگاتە هەرێم، خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ناردنی ئەو بڕە پارەیە پێدانی مووچەی مانگی ئایار خێرا دەکات.

ناوبەناو حکومەتی بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات لەکاتی گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دەستەکانی هەرێم خێراتر دەکات.



PM:01:22:15/05/2022