هۆشیار زێباری دادگای فیدراڵی بەسیاسی کراو ناوزەد دەکات

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر دادگای فیدراڵی و بە نا دەستوری بە سیاسی کراوی ناوزەد دەکات.

ئەمشەو یەک شەممە ١٥ ی ئایار لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، دەڵێت" جارێکی تر دادگای فیدراڵی کە خۆی گومان لەسەر دەستوریەتی هەیە خۆی داناوە بە حاکم و وەسی بەسەر پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەوەو بەشێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات وەک راسپاردەکار بەسەر هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانانەوە کە هەر خۆی پسوڵەی لێبوردن بدات بە دوو دەسەڵاتە.

هۆشیار زێباری، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکرێت و رێگاکە راستبکرێتەوەو رێگا لە دادگایەکی سیاسکراو بگیرێت، هیچ دەسەڵاتێک نییە لەسەرو دادگاوە، یاسا نەبێت.

هۆشیار زێباری و پارتی رەخنەی توندیان هەیە لە دادگای فیدراڵی لەلایەکەوە کە رێگای لە زێباری گرت خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هەروەها لەسەر پرسی نەوت کە ئەو دادگایە پرۆسەی نەوتی هەرێمی لە بڕیارێکدا بە نایاسایی ناوزەد کرد. 




PM:10:15:15/05/2022