فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکان رادەگن.
ئەمڕۆ ١٦ی ئایار دووشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی ڕایگەیاند، "بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی ههرێمی
کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە
ئێستادا گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕادەگرین.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی
خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارینی بەهێز ڕووی لە عێراق و هەرێمی کردووە و بووەتە هۆی دواخستنی تاقیکردنەوەکان لە
عێراق و وەستاندنی گەشتی چەندین فڕۆکەخانە.