فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی چڕی خۆڵبارینەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە" بههۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی رابگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.