سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستی لە كاركێشایەوە


جان كاستیكس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایدەگەیەنێت "دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش بە سەرۆكی وڵات كردووە"، پێشبینیش دەكرێت ئەمڕۆ ماكرۆن كەسێكی دیكە بۆ ئەم پۆستە دیاری بكات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، جان كاستیكس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستلەكاركێشانەوەكەی پێشكەش بە ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی ئەو وڵاتە كردووە.

كاستیكس بە رۆیتەرزی راگەیاندووە "دوای كاتژمێرێك لە گفتوگۆكردن لەگەڵ ماكرۆن، دەست لەكار كێشانەوەم پێشكەشی كرد".



PM:08:56:16/05/2022