سەنا بەرزنجی: رەنگە ئەمە دوا پۆست بێت تا کاتی گۆرانیە نوێ کەم

کچە گۆرانیبێژی لاو سەنا بەرزنجی بەنیازی بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوییەو دەڵێت "ئەم ماوەیە فشارێکی زۆرم لەسەرە بۆ ئامادەکردنی ئەلبومە نوێکەم، بۆیە هەرکات بمەوێ مێشکم ئارام بکەم دەچمە نێو سروشتی کوردستان و لەوێ بەدەم بینینی جوانیە کان ڕۆحی گۆرانیە فۆلکە کان دێتەوە جەستەم و حەزی لە کام گۆرانی بێت پێکەوە ئەیچرکێنین".


پرسیار لە هەوادارانی خۆی دەکات و دەڵێت دەڵێت "ناوی گۆرانیە نوێکەم چیە بە ڕای ئێوە؟"

کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
 
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.

 



PM:11:32:20/05/2022