"شکستخواردویی دەسەڵاتی هەرێم بۆتە هۆی ئەوەی هەرێم گیرۆدەی مەترسییەکان ببێتەوە"

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" شکستخواردوی دەسەڵاتی ھەرێمە کە بووەتە ھۆی ئەوەی ھەرێم بەردەوام دەرفەتەکان لەدەست بدات و گیرۆدەی مەترسییەکان ببێتەوە". 

یوسف محەمەد مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە توێتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ھەموو ئەو روداو و گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەی ئێمە دێنەپێش، لە ھەمان کاتدا دەرفەت و مەترسیش لەخۆ دەگرن". 

ئەوەشی خستەڕوو، شکستخواردوی و نەشارەزای و نەزانی دەسەڵاتی ھەرێمە کە بووەتە ھۆی ئەوەی ھەرێم بەردەوام دەرفەتەکان لە دەست بدات و گیرۆدەی مەترسییەکان ببێتەوە، ئەگەر بەرەی چاکسازیخواز بە ئیرادەی بەھێزەوە وەک بەدیلی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەی ھەرێم خۆی رێکبخات، ئەتوانێ سود لە گۆڕانکارییەکانی داھاتوو وەربگرێ لە قازانجی خەڵکی کوردستان. 

دەشڵێت" کاک نەوشیروان توانی لە سەردەمی پڕتاریکی دوای کیمیابارانی ھەڵەبجە و جینۆسایدی ئەنفال، خۆرێکخستنەوەیەک بێنێتە کایەوە کە لە یەکەمین دەرفەتدا راپەڕین بێنێتە دی". 


AM:09:05:21/05/2022