کەمال موسلیم، وەزیری
بازرگانی هەرێم لە میانەی لێدوانێکدا رایگەیاند، هەر کەسێک مووچەکەی لە
ملیۆنێک و نیو زیاتر بێت
بایەعیەکەی دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی
ئاداری ٢٠٢٢، کەمال موسلیم وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و كۆگاكانی به‌سه‌ركرده‌وه،
ڕایگەیاند، هه‌ر خێزانێك موچه‌كه‌ی له ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار دینار زیاتر بێت، به‌شه
خۆراكی مانگانه‌ی ده‌بڕدرێت، وتیشی "بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه و نوسراوی خۆمان
داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت".
باسی ئەوەشیکرد ، بڕیارەکە
لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی بازرگانی هەرێم کراوە و ئەوانیش
رێککارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی.