شاسوار عەبدولواحید: ویستێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند" ویستێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و باشتر کردنی دۆخی هەرێم".

ئەمڕۆ یەک شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە لە سلێمانی سازیکرد، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند" دوای ٣١ ساڵ یەکەمجارە نەتەوەیەکرگرتووەکان دەیەوێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات". 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو " ئەگەر خەڵک بەشداری هەڵبژاردننەکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتەنها ناتوانێت هیچ بکات، ئەو قسانەی بۆ دژی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەوترێت بۆ سارکردنەوەی خەڵکە".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت " دەبێت هاوڵاتییان لە پیلانی دەسەڵات تێبگەن کە دەیانەوێت خەڵک ساردبکەنەوە لە هەڵبژاردن".

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵبژاردنە زۆر جیاواز دەبێت و ئەنجامەکەشی جیاوازدەبێت.

لە بارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە، شاسوار عەبدولواحید وتیشی، "ئەگەر زانیمان هەڵبژاردن دوا دەخرێت رێپێوانی فراوان سازدەکەین". وتیشی، گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردن ئەمساڵ بکرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری بکات.

دەربارەی کۆمسیۆن، سەرۆکی نەوەی نوێ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، دەیانەوێت کۆمسیۆنێکی بێ لایەن بۆ هەڵبژاردنەکان پێکبهێنرێت.
راشیگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوان بە خوا نەوەی نوێ موفاجەئەی گەورە دروست دەکات.



PM:08:25:29/05/2022