لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای ههولێر سهرجهم كاسبكارانی بازاڕی سیم ئاگادار دهكاتهوه و دەڵێت" ئەوبڕە پارەیهى کە دیاریکراوە بەشێوەى قیست لە بەرامبەر وەرگرتنى دوکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى لە چوار قیست بۆیان دەکرێت بە پێنج قست".
پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی پارێزگاى هەولێر لەپێناو هاوکاریکردن و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ کاسبکارانى بازاڕى سیم و لەپێناو قورس نەکردنى بارایی داراییان، بڕیاریدا ئەوبڕە پارەیهى کە دیاریکراوە بۆیان بەشێوەى قیست لەبەرامبەر وەرگرتنى دوکان لە بازاڕى هاوچەرخى سپى لە ٤ قیست بۆیان بکرێت بە ٥ قست و بەهۆى پشووەکانى جەژنى ڕەمەزان، ماوەى دانى قستى یەکەمی بۆ ٢٠٢٢/٥/١٥ درێژکردەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئاگادار سەرجەم کاسبکارانى بازاڕى سیمی گەڕەکی کوردستان دەکەینەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٧ دوا وادەی وەرگرتنی قستی یەکەمە و هەر کەسێک لەم وادەیە قستی یەکەم نەدات، مافی وەرگرتنی دوکانی نامێنێت لە بازاڕی هوچەرخی سپی، کە ئەمەش دەبێتە هاوکاریەکی باش بۆ هاوڵاتیان و بازرگانەکانی ئەو ناوچەیە.