سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەینێ سێشەممە پارەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک دابەش بکرێت. 

لەمبارەیەوە هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە پارەی مانگی ئازاری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک خەرج دەکرێت". 

ماوەیەک پێش ئێستا بەشێک لە مامۆستایانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداو داوای دابەشکردنی مووچەکانیان و دامەزراندی هەمیشەییان لە قوتابخانەکانی هەرێم دەکرد.


PM:05:25:30/05/2022