فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین بۆردومان دەکەن

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی ئاسمانەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی قەزای ئامێدی کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا سەری سۆری سگێر لە زنجیرەی چیای مەتین لە خۆرھەڵاتی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بە درێژای شەوی رابردوو ھێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەواری دەڤەری نھێل و نێروەورێکان و چیای زەرک بەردەوام بوو.

هاوکات دەوڵەتی تورکیا شەوی رابردوو بە فڕۆکەی ھەلیکۆپتەر چیای ئەلھۆ لەسەری ئامێدی بۆردومان کرد و دەوروبەری گوندی شەرگەلی و سگێریش لە دەڤەری نھێل بۆردومان کرد.


AM:10:32:31/05/2022