لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکرێت.
ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (٣) ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی خستۆتەڕوو: کۆبونەوەکە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: