"لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت مووچە وەردەگرن"

وەزیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌ر، ڕایگەیاند "لە دواهەمین هەوڵماندا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن."

 

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ی ئایار، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوو تاینتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابوری و سێپ پاچ، سەرۆکی یەکەی ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، لە دواهەمین هەوڵیاندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن، ده‌شڵێت، "دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێشچونی چاکسازی سەرتاسەری، لەسەرەتای کۆ بوونەوە کەشدا، شاندی میوان دوا پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانیان لە دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێم تاوتوێکرد.

 

 

هەروەها شاندی میوان پرسیاری ئەوەیان ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابوری کرد، کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری چۆن بەرەو پێش دەچێت؟ لەوەڵام دا وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، "بەهەمو ئاستەنگەکانەوە هەوڵی تەواومان داوە بە کەم کردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونیکردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە بۆ هاوڵاتیان".

هاوکات ئاوات جەناب نوری ئەوەشی دوپاتیکردەوە، "لە دواهەمین هەوڵماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن".

 



PM:02:56:31/05/2022