عەلی باپیر ژنێكی دیكەی هێنا

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بۆ جارێكی دیكە ژنی هێنایەوە.

هاوسەری نوێی عەلی باپیر ناوی خدیجەیەو خەلكێ هەولێرەو جیاوازی تەمەنی ٣٥ ساڵە لەگەل عەلی باپیر.


بەپێی گرتەیەمی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە، عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لەگەڵ كچێكی حیجاب دەركەوتووە و دەستی خستۆتە سەر شانی كچەكە، هەر بەهۆی ئەو گرتەیەشەوە دەوترێت عەلی باپیر، ژنێكی دیكەی هێناوە.

هەر لەو بارەیەوە شەریف عەلی باپیر، كە لەوڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات لە پۆستێكی فەیسبووكدا نووسیویەتی "سووكەڵە و بوودەڵەكان وا دەزانن هەنگوینیان لە داردا دۆزیتەوە! هەر یەكێك شەرع و سوننەتێكی خوا و پێغەمبەرەكەی بەلاوە سەیر و ناڕێك بێت، دەبێ ئەوە بزانێت كە تێكڕای ئیمان و باوەڕەكەی لەدەستداوە".

ناوبراو وتویەتی "ئەوەی كە سەیر و نابەجێیە ئەو بەڕەڵاییەیە كە زۆرێك لە سەركردە و بەرپرسانی هەرێم لە شەو و ڕۆژدا خەریكی كاری بەدڕەوشتیی و دەست لە نێر و مێ ناپارێزن، كەچی ئەوپەڕی ئاسایی بووە لەلای دۆڕاو و سەرلێشێواو و كۆیلەكان! لە كاتێكدا ڕۆژانە فیرعەونەكانتان هەزاران كڵاوتان بۆ دەدوورن كەچی لە ئاست هاوسەرگیرییەكی حەڵاڵ و شەرعیی خوای باڵادەستدا ئاوا دەمشڕ و زماندرێژن".

عەلی باپیر تەمەنی 60 ساڵە و ژنی یەكەمی كۆچی دوایی كردووە و دواتر ژنێكی دیكەی هێناوە.





AM:12:06:01/06/2022