سەرۆك کۆماری تورکیا، ههڕهشهی داگیركردنی دوو شاری باكوری سوریا دەکات، كه له ژێر دهستی هێزهكانی سوریای دیموكراتدان.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" ئەوانەی بە یاریکردن بە ناوەکانیان و گۆڕینی ناوی پەکەکە بۆ پەیەدە و یەپەگە، ھەوڵی شەرعیەتدان بە پەکەکە دەدەن، خۆیان ھەڵدەخەڵەتێنن نەک ئێمە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپراسیۆنەکەمان بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام دەبن و منبج و تەلڕەفعەت لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە.
وتیشی" دەچینە قۆناغێکی نوێی بڕیارەکەمانەوە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەلامەت بە قوڵایی (٣٠) کیلۆمەتر".