یەکەم لێدوانی لاهور جەنگی دوای دیداری یەکێتی

لاهور جەنگى رایدەگەیەنێت" کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و پاراستنی ناو و ناوبانگ و مێژووی پڕشکۆی یەکێتی".  

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لاهور شێخ جەنگی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" یادی دامەزراندنی حزبی شەهیدان لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەموو تێکۆشەران و ئەندام و کادرانی یەکێتیی پیرۆز دەکەم". 

ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیام کە یەکێتییە ڕاستەقینەکان، ئەوانەی پەرۆشی حزبی شەهیدان و حزبی ئازایەتی و هەڵوێستن، لە هەموو کەس زیاتر خەمی گۆڕانکارییانە، خەمی ئەوەیانە حزبەکەمان لە هەڵە و کەم و کورتی و ئاڵنگارییەکانی لە چوارچێوەی پەیڕەودا بخرێتەوە سەر شاڕێی ڕاستەقینەی حزبەکەی مام.

ئاماژە بەوەش دەکات" هەر لەو پێناوەشدا کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لە خەبات و پاراستنی ناو و ناوبانگ و مێژووی پڕشکۆی یەکێتی". 


PM:06:22:01/06/2022