قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "ژووری كۆنترۆڵی (هۆڵی رۆشنبیری) لە
بینای رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ سووتا و بەوهۆیەوە سەرجەم وایەر و سێركت و بۆردەكانی
كۆنتڕۆڵ و دابەشكردنی كارەبای هۆڵەكە و ئامێرەكانی كۆنترۆڵی دەنگ و رووناكی هۆڵەكە
سووتاون".
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، ژووری كۆنترۆڵی (هۆڵی رۆشنبیری)
لە بینای رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ سووتا، بەداخەوە بەوهۆیەوە سەرجەم وایەر و سێركت
و بۆردەكانی كۆنتڕۆڵ و دابەشكردنی كارەبای هۆڵەكە و ئامێرەكانی كۆنترۆڵی دەنگ و
رووناكی هۆڵەكە سووتاون.
لەگەڵ ئەوەدا کاتێک كە تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و
لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت هۆكاری سووتانەكە (شۆرتی كارەبا)یە و هەر ئەمڕۆش
رەمك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ شوێنی رووداوەكەی بەسەركردەوە و بەڵێنی پێدان تا
بتوانن بەهاوكاری و پشتیوانی هەموو لایەك لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانە ئەوبەشە
سووتاوە نۆژەن بكرێتەوە.