ئەمڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد و ڕایگەیاند" دەبێ یاسا بە یەکسانی بە سەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ بکرێت و نابێت کەس لە سەرووی یاساوە بێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد و له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ پێشوازی لێكرا، پاشان به ئاماده‌بونی وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زاره‌ت و پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ده‌بێت یاسا به یه‌كسانی به سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا جێبه‌جێبكرێت و نابێت كه‌س له سه‌روی یاساوه بێت، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆشی ڕاسپارد كه له جێبه‌جێكردنی یاسا و سزادانی تاوانباران، ئه‌وانه‌ی بونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان و كۆمه‌ڵگه، زۆر توند بن و هیچ چاوپۆشیكردن و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نه‌كه‌ن له به سزاگه‌یاندنیان، به تایبه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوانی ڕێكخراو ئه‌نجامده‌ده‌ن و بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان تێكبده‌ن، بۆیه ده‌بێت به توندترین شێوه به‌ره‌نگاری ئه‌م جۆره تاوانانه ببنه‌وه.