سلێمانی.. کەسێک هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆک دەکات

ئەمڕۆ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لە شاری سلێمانى تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو

ئەمرۆ ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢،  بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس ، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێك لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیەو هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو نارنجۆكەدا كە بە تۆمەتبار بووە

لەئێستادا تۆمەتبار (س ، أ ، ح لەدایكبووی ١٩٨٥ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە

 



PM:06:45:03/06/2022