قائیمقامیەتی سلێمانی: سەرکەوتووترین ئەزموونی ئیدارەی خۆجێین

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت سەرکەوتووترین ئەزموونی ئیدارەی خۆجێیە و هەر کاڵا و خۆراکێک زیان بە تەندروستی گشتی بگەیەنێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.  

 

ئەمڕۆ ٥ی حوزەیران،  ئاوات محەمەد قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکشەممە لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکاندا  ئاماژەی بەوەکرد " لیژنە هاوبەشەکان سەرکەوتووترین ئەزموونی ئیدارەی خۆجێی سلێمانییە، کە بەهاوکاری تەواوی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، راوێژی نێوان ئەندامانی لیژنە جیاوازەکان و بەپێی پسپۆڕییان لە بوارە جیاوازەکاندا کارەکانی رۆژانەیان رادەپەڕێنن".

 

باسی ئەوەشیکرد " لیژنە هاوبەشەکانی خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر بە تەندروستی هاوڵاتییان و هەر کاڵا و خۆراکێک زیان بە تەندروستی گشتی بگەیەنێت، دەستی بەسەردا دەگرن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکەنەوە".

 



AM:11:03:05/06/2022