لە نوسراوێکدا سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوە لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆ دەکرێت.
ڕێواز فایەق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە (٤) ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی خستۆتەڕوو: کۆبونەوەکە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
بهرنامهی كاری پهرلهمانی كوردستان له ڕۆژی سێشهممه بهم شێوهی خوارهوه دهبێت:
- خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان.
- پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.