لە شاری سلێمانی نرخی بەنزین بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە شاری سلێمانی بەشێویەکی بەرچاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو نرخی بەنزین بەهەرسێ جۆرەکەیەوە زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بە جۆرێک بە بڕی (٧٥) دیناری عێراقی لە نرخی هەر لیترێک بەنزین لە زۆربەی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بەرزدەبێتەوە. 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە نرخی بەنزین لەئەمشەوە لە شاری سلێمانی بەمشێوەیە بێت:  

سوپەر = ١٢٥٠ دینار  

محسن = ١١٧٥ دینار  

نۆرماڵ = ١٢٥٠ دینار  

هۆکاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، پەیوەندی بە نەناردنی بەنزینی (٦٩٠) دینارییەكەی بەغدا و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازارەكانی جیهاندا.


PM:07:07:05/06/2022