"بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەخرێتە سەر تەندرستی عێراق"


وەزیری تەندروستی عێراق بەڵێنی داوە، لەمەودوا ساڵانە بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە بخەنە سەر وەزارەتەكەی.  

سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی  عێراق رایگەیاندووە "سەردانی وەزیری تەندروستی عێراق د.هانی موسا عقابی كردووە بەئامادەبونی چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەت، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ پێداویستی نەخۆشخانەی هیوا  و نەخۆشانی تالاسیمیا".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "وەزیری تەندروستی لیستی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمای ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كرد بۆ دابینكردنی، لەبارەی داخوازی كەمپینی نەخۆشخانەی هیواوە، وەزیر بەڵێنی چارەسەی كەمی دەرمانی داوە كە تاكە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەدوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی".  



PM:08:33:05/06/2022