ههوڵی تیرۆركردنی مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران و رۆستەم جیهانگیری، کادر و بەپرسێی هەمان حیزب دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، وێبسایتی رێکخراوی "هانا" تایبەت بە مافەکانی
مرۆڤ باسیلەوەکرد، ههوڵێكی تیرۆركردنی
مستەفا هیجری، سەرۆکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و رۆستەم جیهانگیری، کادر و
بەپرسێکی دیکەی ئەو حزبە، شكستی هێنا.
بۆ جۆینکردنی تیلی گرامی سپی میدیا ئەم لینکە
بکەرەوە..
بەپێی زانیارییەکان، کەسێک بەناوی "لوقمان
رەسولی" ههوڵیداوه، ئهو دوو سهركردهیه تیرۆر بكات، بهڵام ههوڵهكه
شکستی هێناوە.
مستەفا هیجری لە ساڵی 1945 لە شارۆچکەی نەغەدە
لەدایکبووە، ساڵی 1979 پەیوەندی لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەبووە و هەر
لەو ساڵەدا بووتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لە 1979ـەوە تا ئێستا لەناو حەو حزبەدا
درێژەی بە کاری سیاسی داوە.