ئافرەتێکی تەمەن (٣٦) ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە تەندروستی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی ئافرەتێکی تەمەن (٣٦) ساڵی بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە راگەیاند.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئافرەتێکی تەمەن(٣٦) ساڵ گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ بەڕێوەبەرایەتیمان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کرا.


PM:07:12:06/06/2022