شاسوار عەبدولواحید: لە سبەینێوە لە كوردستان بەنزینی ٦٥٠ دیناری دابەش دەكەین


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت  "لە سبەینێوە بەنزینی ٦٥٠ دیناری لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك دابەش دەكەین".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "لە سبەینێوە بەنزینی ٦٥٠ دیناری لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك دابەش دەكەین، تەنكەرێك بەنزین دەنێرنە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران تا سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیر و فەرمانبەرەكانیان بەنزین بە هەرزان وەربگرن".

ئەو دەستپێشخەرییەی شاسوار عەبدولواحید، لە كاتێكدایە لە دوێنێوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین بۆ سەرووی هەزار و 100 دینار بوونەتەوە.





PM:07:55:07/06/2022