دادگای سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکرد

پسپۆڕێکی یاسایی و دەستووری رایدەگەیەنێت" گرێبەستەکانی وەزارەتی داد لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەرووی یاساییەوە پوچەڵە". 

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" بەگوێرەی بڕیارێکی دادگای بەرایی سلێمانی و پاڵپشت بە بریارێکی پێشوتری ئەنجومەنی شورای ھەرێم ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەل کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنووس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتیان لەرووی یاساییەوە پوچەڵە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسا ھەموو رسوماتێک دەبێ بە یاسا لە لایەن پەرلەمانەوە بریاری لێبدرێ، وە تەنھاش لەلایەن کارمەندانی فەرمانگە وەربگیرێت و ھەر پارەیەک بدرێ بە کۆمپانیا نایاساییە، هەروەها ھاوڵاتی کە مامڵەی ھەبوو لە دادنوس  تەنیا ئەو پارەیە دەدات کە لەلایەن فەرمانگەی دادنوس خۆیەوە لێی وەردەگیرێ.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕیارەی لە دادگای بەرایی دووی سلێمانی دەرچووە دەڵێت، دەبێت کۆمپانیاکە پارەکە بگێڕێتەوە بۆ ئەو هاوڵاتییەی پارەکەی لێوەرگیراوە.


AM:09:05:08/06/2022