وێنە.. دینا و هاوسەرەکەی لە ساڵیادی هاوسەرگیرییەکەیان جیاواز دەردەکەون

گۆرانیبێژی لاوی باشووری کوردستان، دینا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە. 

دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی خۆی و بەهرامی هاوسەری بە بۆنەی ساڵیادی هاوسەرگیریان بڵاوکردەوە و دەڵێت" ساڵێک تێپەڕی بەسەر پێکەوەییمان، هەموو ساڵێک تا تەمەن بێ تۆ ھاوژین و ھاو خەممی". 

دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.


AM:09:26:08/06/2022