"کوردێک سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا"

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاویكردەوە بەندكراوێكی كوردی مەلەكشایی لە ناوەندی بەندیخانەی ئیلام سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ كرا.

 

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤڕایگەیاند، سزای سێدارەی بەندكراوێكی خەڵكی مەلەكشایی بە ناوی ستار ئەرغەندە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا كە ناوبراو تەنها بە (زانستی دادوەر) ئەو سزایەی بە سەردا سەپابوو.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، ستار ئەرغەندە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، باس لە ئەوەشكراوە، ستار ئەرغەندە خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا دانی بەوەدا نەنابوو كە كەسێكی كوشتووە و هیچ بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت ناوبراو بكوژ بووە لە بەر دەست نەبووە و تەنیا بە پێی «زانستی دادوەر» سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

ئەوڕێکخراوە ئەوەشی  بڵاو كردووەتەوە، لە ماوەی ١٦ رۆژی رابردوودا لانی كەم سزای سێدارەی ٤٣ بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێران جێبەجێ كراوە.



PM:03:52:08/06/2022