سلێمانی.. لەکاتی کارکردندا کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ، لە یەکێک لە باڵەخانە تەواونەکراوەکان لەشاری سلێمانی، کرێکارێک کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوینی خێرای سلێمانی باسی لەوەکرد، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی کەوتنە خوارەوە لەسەر یەکێک لە باڵەخانە تەواونەکراوەکانی سلێمانی، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە تیمنەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە کرێکارێک لەسەر یەکێک لە باڵەخانە تەواونەکراوەکانی سلێمانییەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە".

لەبارەی ناسنامەی کرێکارەکەش سامان نادر دەڵێت،  لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی پێویستیان لەبەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کرێکارەکە کوردە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، ئەو باڵەخانەیەی کاریشی تێدا کردووە لە زیاتر لە ١٠ نهۆم پێکدێت.

 

 

 

 

 

 



PM:02:09:09/06/2022