سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هەرێم ڕایگەیاند" پێویستە نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌جێندای هیچ لایه‌نێك".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لی باپیر له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، به به‌شداریی جینین پلاسخارت نێرده‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان په‌یوه‌ست به بارودۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" كێشه‌و گرفتی قوڵ هه‌یه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردولاشیان ناكۆكی و گرفت هه‌یه".
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان وتی" پێویسته حوكمڕانان له هه‌رێمی كوردستان دان به كه‌موكوڕیی و هه‌ڵه‌كانی خۆیاندا بنێن و ئیڕاده‌ی جیددی‌یان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه باجی قوڕسی ده‌بێت".
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی باپیر ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت، نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌جێندای هیچ لایه‌نێك.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فره بازنه‌یی و به لیستی نیمچه كراوه به‌ڕێوه‌بچێت، متمانه بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان بگێڕدرێته‌وه، هه‌ڵبژاردن ببێته‌وه جێگای متمانه‌ی هاوڵاتییان وه‌ك یه‌كێك له ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕانكاریی له پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، عه‌لی باپیر باسی لەوەکرد، ئه‌م ڕێژه زۆره‌ی بایكۆتی هاوڵاتییان بۆ دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی ڕون و ڕاشكاوی هاوڵاتییانه بۆ ده‌سته‌ڵاتداران، كه متمانه‌یان به هه‌ڵبژاردن وه‌ك ڕێگای گۆڕانكاریی له‌ق بووە.