ژنێک بە "چەکوش" لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێکی تەمەن (٤٢) ساڵ، لەناو ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە "چەكوش کوژرا". 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە رێکخراوێکی تایبەمەندە بە چاودێریکردنی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند" لە گەڕەکی (حەسەن ئاوا)ی شاری سنە (سەرگوڵ ئەکبەری) بەهۆی کێشەی خێزانی لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی (عیرفان قادری) کوژراوە"، 

ئاماژەی بەوەشکردوە، عیرفان قادر خەڵکی گوندی کەرە سی و توشبووی ماددە هۆشبەرەکان بووە، دوای ئەنجامی ئەو تاوانەش هەڵهاتووە و هەتا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە. 

بەپێی ئامارێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا شەش ژن لە شارەكانی سنە، کرماشان و سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوسەرەكانیان کوژراون.


AM:12:17:10/06/2022