ئەمڕۆ هەینی سەرۆک کۆماری تورکیا کاتی هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەی و بەربژێربوونی خۆی بۆ جاری سێیەم ئاشکراکرد و وتی" لە ناوهڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی شاری ئیزمیری وڵاتەکەی کرد، کە پێگەی سەرەکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" کەمال كچدارئۆغڵو بهردهوام دهڵێت با وادهی ههڵبژاردن دیاریی بكرێت، بۆیە من لێرەوە دەڵێم هەڵبژاردن لە ناوهڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی ئایندەدا ئەنجام دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی جەهەپە بهردهوام دەڵێت با کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور دیاری بکرێت، لێرەوە دەیڵێم کاندیدی هاوپەیمانی جمهوور، ڕەجەب تهیب ئەردۆغانە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (٢٠١٤) بۆ یەکەم جار بە سەرۆک کۆماری تورکیا دیاری کرا، لە هەڵبژاردنی ساڵی (٢٠١٨)دا بۆ جاری دووەم بووەوە سەرۆک کۆمار.