وهزارهتی كارهبای هەرێم لهبارهی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لە شاری سلێمانی روونكردنهوهیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" (٥٠) مێگاوات کارەبا لەسەرو پشکی سلێمانی بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە".
وهزارهتی كارهبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەتمەند بە فەرمانی وەزاریی بۆ تێستی خواستی شارەکان بۆ کارەبا دامەزرا و بەشێوەیەکی پیشەیی و زانستی و دادپەروەرانە کارەکانی بە سەرکەووتوانە جێبەجێ کرد، دەرئەنجامەکەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت راگەیەنرا".
باسی لهوهشكردووه، وەزارەت رەچاوی هەموو تێبینی و سەرنجەکانی کردووە لە جیاوازی پلەکانی گەرما و هەر حاڵەتێکی دیکەی هەبووبێت و دەرئەنجامەکەشی جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ خواستی پێشووی لێ نەکەوتوهتەوە.
دهشڵێت" لەگەڵ ئەمەشدا (٥٠) مێگاوات کارەبا لەسەروو پشکی سلێمانی بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە و تا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران یەکلا بکرێتەوە، هەروەها بۆ پشکی کارەبای گەرمیانیش بە رەچاوکردنی بەرزی پلەکانی گەرمای ناوچەکە، لە (٤.١%) پشکیان لە تێستەکە کراوەتە (٤.٧%)".