له‌ پارێزگای دهۆک ژمارەیەک هەلی کار ڕاگەیەندرا

بەرێوبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند، کە فۆڕمی پێشکەشکردنیش بە ئەلکترۆنی دەبێت.  

قاسم عەبدولعەزیز، بەرێوبەری بەشی یاسا و کارگێری و دارایی لە بەڕێوبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" (٢٦) کەس لە بەرێوبەراتییەکەیان دادەمەزرێن و وەرگرتن لە رێی پڕکردنی فۆرمێکەوە لە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و هەموو کەسێک لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی هەیە". 

ئاشکراشی کرد، لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە دوای کاتژمێر (١٢:٠٠)ی ئەمشەو کارا دەبێت، داواکار هەموو زانیارییە تاکە کەسییەکان بەپێی خواستی فۆڕمەکەوە پڕ بکاتەوە.  

بەوتەی بەڕێوبەری بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک، ئەولەویەت بۆ خاوەن بڕوانامە باڵاکان و کەسوکاری شەهیدانە و بەپێی سیڤیەکان خاڵبەندی دەکرێت و خاوەن زوورترین پۆینت چانسی دامەزراندیان زیاترە.  



PM:12:04:11/06/2022