هەیفا وەهبی بەچەند ستایڵێکی هاوینەوە دەردەکەوێت

گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب، هەیفا وەهبی بە چەند ستایڵێکی هاوینەوە بەشێوازێکی جوان خۆی نمایش دەکات.

 

هەیفا وەهبی لە رێگای چەند وێنەیەکەوە کە بە ستایڵێکی هاوینەوە، لە ئینستاگرام بڵاویکردوونەتەوە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و خۆشحاڵی خۆیان بە ئەستێرەکەیان دەردەبرن.

 

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.

 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:04:00:11/06/2022