وێنە.. لەسلێمانی بەهۆی گۆڕینی کاتی بەسەر چوونی چبس کارگەیەک داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،  بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و درێژکردنەوەی ماوەی بەکارهێنانی چپسی هاوردەکراو لە ئێران،کارگەیەکی چبسی داخست.


ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و درێژکردنەوەی ماوەی بەکارهێنانی چیسی هاوردە کراوی لەئێران، لیژنە هاوبەشەکان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی چپسی بێلا لەناوچەی تانجەرۆ داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێککاری یاسایی کردەوە".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەش هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، لە کاتی هەبوونی گومان لە شوێنێک یاخود بۆ گەیاندنی زانیاری بە قائیمقامی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ەوە بکەن" .

 

 



PM:05:32:11/06/2022