تەندروستی عێراق: تائێستا ڤاكسین بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای خوێنبەربوون نییە


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، حاڵەتەكانی توشبون بە تای خوێنبەربون لە بەرزبونەوەدان و تائێستاش هیچ ڤاكسینێكیان بۆ بەرەنگاربونەوەی نییە.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاندوە "بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێنەری یەكێكە لە دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتمان كە ئەركی بەرەنگاربونەوەی ئەو نەخۆشی و پەتایانەیە كە لە سامانی ئاژەڵدا بڵاودەبنەوە، ئەوان بەرنامەیەكی بەردەوامیان هەیە بۆ بەدواداچون و بنەبڕكردنی نەخۆشییەكان لەناویشیاندا تای خوێنبەربون كە ئەمساڵ جارێكی دیكە بەشێوەی فراوان بڵاوبوەتەوە".

ناوبراو رونیكردەوە "لەئێستادا توشبون بە تای خوێنبەربون بۆ 162 حاڵەت بەرزبوەتەوە و لەو ژمارەیەش 27 یان مردون چوار هۆكاری سەرەكی هەن بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون وەك (كەمی كادری بواری پزیشكی ڤێتێنەری، سەربڕین بەشێوەیەكی سەربەخۆ و لەناو شار و گوندەكان بێ گوێدانە مەرجەكانی سەربڕین، گرنگینەدان بە پاكوخاوێنی بەرهەمە ئاژەڵییەكان، كەمبونەوەی دەوامی فەرمانبەرانی دەزگاكانی كشتوكاڵ و ڤێتێنەری لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا).

حەمید نایف ئاماژەی بەوەكرد "هەتا ئێستا ڤاكسینێكمان دژی نەخۆشییەكە نییە، تەنها دەرمانی چارەسەری نەخۆشیەكە، (ئەنتی بایۆتیك) دەرمانی دژە هەوكردنە".





PM:08:29:11/06/2022