شاسوار عەبدولواحید تەحەدایەكی دیكەی پارتی و یەكێتی دەكات


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەحەدایەكی دیكەی پارتی و یەكێتی دەكات و دەڵێت "تەحەدای پارتی و یەكێتی و كەسی یەكەمی ئەو دوو حیزبە دەكەم هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، ئەگەر ترستان نیە".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێكی نوێدا لە فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە "ئەوە ئێمە لێی دانیشتوین و بە هێزێكی سێ چوار ساڵ تەمەنمانەوە چاوەرێتانین، گرنگ نییە پارتی و یەكێتی بەهەردوكتان سەروو سەد و پەنجا ساڵە سیاسەت دەكەن، گرنگ ئەوەیە ئێستا لەم هێزە نوێیە دەترسن، ئەگە واش نییە، ئەوا فەرمو ئەوە عەرز و ئەوە گەز، فەرموون هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بزانن كێ هێزی یەكەمی كوردستانە لەم هەڵبژاردنە".

هەروەها وتویەتی "جا خوا وەكیلتان بێت، چەندە كات تێپەرێت ئەوا ئەوەندە ئێوە دۆختان خراپ تر دەبێت و نەوەی نوێش دۆخی باش تر دەبێت و زیاتر لای هاوڵاتییان دەچێتە پێش. بۆیە هەتا زوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بۆخۆتان باشترە".



PM:08:24:12/06/2022