ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ناو دادگای سلێمانی لەسەر کەیسی تاریقی بەقاڵ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان کارمەندانی ئەمنی و خێزانی ناوبراو دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵەپەڕی (سپی)، ئەمرۆ لەکاتی دادگایی‌کردنی یەکێک لە بکوژانی تاریقی بەقاڵ هەوڵی گۆڕینی ماددە یاساییەكەی درا، کە بەهۆیەوە گرژی و لە نێوان کارمەندانی ئەمنی و خێزانی ناوبراو دروستبوو
هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی" چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس لە ناو دادگای سلێمانی هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردوە و لە ئێستادا ئەو کارمەندانە دەستگیرکراون، داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان.
تاریقی بەقال کاسبکارێکی شاری سلێمانی بوو ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن باندێكه‌وه رفێنراو له مانگی نیسانی ٢٠١٩ بانده‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركران و رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠١٩ش به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی بانده‌كه ته‌رمی تاریقی به‌قاڵ له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕاپه‌ڕین و قوله‌ره‌یسی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆزرایه‌وه.