" لە نەخۆشخانەی هیوا نەخۆش هەیە دوای مردنی سەرەی چارەسەری بەر کەوتووە "

 ئەندامێکى پەرلەمان، ئاشکرایکرد، بەهۆى پشتگوێخستنییەوە لەلایەن حکومەتەوە، لە نەخۆشخانەى هیوا نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە گیان لە دەست دانی سەرەی چارەسەری تیشکی بەرکەوتووە

ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیران ئەندامی پەرلەمان، سۆران عومەر  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تیشک یەکێک لە سەنتەرەکانی نەخۆشخانەی هیوایە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، ئەم سەنتەرە تەنها دوو ئامێری هەیە لەکارکەوتندان ڕۆژانە چارەسەری ۷٠ نەخۆشی پێ دەکرێ، نرخی هەر ئامێرێکیان ۳ ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەداخەوە لەئێستەدا چاکردنەوەشی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگیراوە چونکە پارەی پێ نادرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تیشک یەکێک لە سەنتەرەکانی نەخۆشخانەی هیوایە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، ئەم سەنتەرە تەنها دوو ئامێری هەیە لەکارکەوتندان ڕۆژانە چارەسەری ۷٠ نەخۆشی پێ دەکرێ، نرخی هەر ئامێرێکیان ۳ ملیۆن دۆلارە، بەڵام بەداخەوە لەئێستەدا چاکردنەوەشی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگیراوە چونکە پارەی پێ نادرێت

سەرەی چارەسەر بۆڤوەرگرتنی تیشک سەرەی حەوت مانگی دەوێ! نەخۆش هەیە کاتێک سەرەی بەرکەوتووە دوو مانگ بووە گیانی لەدەستداوە

ئەگەر ئەم دوو ئامێرە لەکار بکەوێت ۷٠ لەسەدی چارەسەری شێرپەنجە لەسلێمانی ڕادەوەستێ

کاتێک ئەمڕۆ بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی نەخۆشخانەکەمان کرد بینیمان ئاوی خواردنەوەی نەخۆشەکانیش خێرخواز دابینی  دەکات

حکومەت هیچ ئاوڕێکی پێویست لەم نەخۆشخانە ناداتەوە

 



PM:05:10:14/06/2022