تەرمی سێ كۆچبەری دیكەی ڕووداوەكەی دورگەی سانتۆرینی یۆنان دۆزرانەوە


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، تەرمی سێ كۆچبەری دیكەی ڕووداوەكەی دورگەی سانتۆرینی یۆنان دۆزرانەوە كە ئافرەتێك و دوو منداڵن.

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یونان رایگەیاندووە، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە رۆژی 21ی 12ی 2021 نزیك دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی سێ كۆچبەری كورد بە چەند قۆناغێكی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان دۆزرانەوە، ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەی كە تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە ئەمانەن (ئەمیرە عوسمان خدر، هەناسە هەژار محەمەد، ڕێژوار ڕێبوار عەبدوڵا).

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەروشوێنبووان و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ كەسوكاریان و ڕادەستكردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان".





PM:10:04:14/06/2022