وێنە.. هونەرمەندێکی دیاری میللی بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوە کۆچی دوایکرد

 کەسایەتییەکی دیاری سۆشیال میدیاو هونەرمەندی میلی شێخ دلێر دوای توشبوون بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە کۆچی دوای کرد.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی حوزەیران، " شێخ دلێر" کەسایەتی ناو سۆشیال میدیا لە شاری سلێمانی بە وتەی کەسە نزیکەکانی بەهۆی توشبوونی بە پەتای سکچوون و رشانەوەوە کۆچی دواییکردووە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، شێخ دلێر کەسایەتییەکی قسەخۆش و گۆرانیبێژێکی میللی" شاری سلێمانی بوو، کە لەناو هاوڵاتییاندا بە گۆرانی " دەتبەم کەفاوەکە" ناوبانگی دەرکردبوو، گەنجان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە دەهاتن بۆلای وێنەیان لەگەڵ دەگرت.

 



PM:02:20:16/06/2022