"ئاوی ژێرزەوی ٥٠٠ مەتر دابەزیوە"

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، ئاستی ئاوی ژێرزەوی پارێزگای هەولێر ٥٠٠ مەتر دابەزیووە.


ئەمرۆ هەینی ١٧ی حوزەیران، وەزارەتی شارەونی  و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وێڕای ئەوەی پارێزگای هەولێر ٪٣٥ پشت بە ئاوی سەر زەوی و ٪٦٥ پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت، بەپێی داتاکان، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ئاستی ئاوی ژێرزەوی پارێزگای هەولێر ٥٠٠ مەتر دابەزیووە و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش دەستی بە هەنگاونان کردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان کەمکئاوی بۆ سەر پارێزگاکە.


ئەوەشی خستەڕوو ئاستی قوڵی بیرەکان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت، بە گوێرەی ئەم داتایە:


١- ساڵی ١٩٩٦— ١٢٠ مەتر


٢- ساڵی ٢٠٠٣— ٢٠٠ مەتر


٣- ساڵی ٢٠١٠ –-- ٣٠٠ مەتر


٤- ساڵی ٢٠٢١— ٥٠٠ مەتر


٥- ساڵی ٢٠٢٢— ٧٠٠ مەتر

 باسی ئەوەشیکرد، لە ساڵی ٢٠٢١دا، نزیکەی ٣٠٠ بیری ئاو وشکیان کرد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمئاوی بڕیارە ١٣٨ بیر لێبدات، لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئیفرازی چوار.



PM:09:14:17/06/2022