چێشتخانە و كەبابی خاڵە شوان لە سیتەك داخرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستییەوە، چێشتخانە و كەبابی خاڵە شوان لە سیتەك داخرا.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی حوزەیران شەممە، چێشتخانە و كەبابی خاڵە شوان لە سیتەك لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە داخرا.

بە وتەی ئەندامانی لیژنەی قائیمقامیەت، چێشتخانەكە پابەدن نەبووە بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە لە بەر ئەوهۆکارە بڕیاری داخستنی دراوە.

لەئێستادا، نەخۆشی سكچون و ڕشانەوە لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە و بەو هۆیەوە نەخۆشێكی زۆر لە نەخۆشخانەكاندان و چارەسەر وەردەگرن، شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە خواردنی خۆراكە ناتەندروست و پیسە.



PM:03:49:18/06/2022