2ساڵ یەكێتی، 2ساڵ گۆڕان
كۆبوونەوەی یەكێتی‌و یەكگرتوو و كۆمەڵ كۆتایی هات

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و لیستی خزمەت (یەكگرتوو و كۆمەڵ) سەبارەت بە حكومەتی خۆجێی سلێمانی كۆبوونەوە‌و پاش كۆتایی كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییان سازدا.

لەكۆبوونەوە رۆژنامەنوسییەكەدا لیستی خزمەت كە لەهەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پێكهاتوون رایانگەیاند كە پێشنیارێكیان خستوتە بەردەم شاندەكەی یەكێتی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی پارێزگای سلێمانی لەچوارساڵی داهاتوو.
بەپێی پرۆژەكەی لیستی خزمەت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ماوە 2 ساڵ لەلایەن یەكێتی‌و 2 ساڵی دیكەش لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەڕێوەدەبرێت.

محه‌مه‌د حه‌كیم، وتی‌ "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌‌و گۆڕان دوو ساڵ به‌دوو ساڵ رازی‌ نه‌بن، ئه‌وا ئێمه‌ وه‌كو حزب له‌دانوستانه‌كان ده‌كشێینه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات".

لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا كە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بوو، لە یەكێتی هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل‌و حاكم قادر‌و لەتیف شێخ عومەر‌و، لە لیستی خزمەتیش هەریەك لە: هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د و مه‌هدی مەحمود له‌لایه‌ن یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌كیم و رێبوار حه‌مه‌د له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌ بەشداربوون.



PM:02:18:03/08/2014