بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا نزیکەی چوار هەزار
حاڵەتی توشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ ١٩ی حوزەیران
یەکشەممە، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا
سەبارەت بە ئاماری توشبووان بەو پەتای سکچوون و رشانەوەی ماوەی چەند رۆژێکە لە
پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڵاوبووەتەوە.
وتیشی " لەماوەی
شەش رۆژی رابردوودا نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتای سکچوون و رشانەوە
لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش بەشێکی زۆریان لە
نەخۆشخانەکان داخڵکراون کە حاڵەتی مەترسیداریشیان تێدابووە، بەڵام توانراوە
چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت و بگەڕێندرێنەوە ماڵەکانی خۆیان".
لە بارەی
کاریگەرییەکانی توشبوون بە پەتاکە باسیلەوەکرد، پەتاکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە
جەستە و لەکارکەوتنی گورچیلەکانی توشبووەکە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئێستادا پەتایەکی سکچوون و رشانەوە لە
پارێزگای سلێمانی و بە تایبەتی لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە کە بەهۆیەوە نزیکەی
چوار هەزار کەس روویان لە نەخۆشخانەکان کردووە و داخڵکراون.